Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:05

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا کتێبی (ریفراندۆم و 16 ی ئۆکتۆبه‌ر... ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی) بڵاوده‌کاته‌وه‌

ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ى  شه‌و و رۆژ باس له‌ مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت و مافی گه‌لان ده‌كه‌ن...
کوردستان TV
100%


هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا  كتێبێك له‌ژێر ناوى ریفراندۆم و 16ى ئۆكتۆبه‌ر .. ئاسته‌نگه‌كانى سه‌ربه‌خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ،  نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ باس له‌ گرنگترین ڕووداوه‌ مێژوویی و سیاسییه‌كانی ساڵی 2017ـی كوردستان ده‌كات كه‌تێیدا له‌م ساڵه‌ ئه‌وه‌ى ڕووی دابێت و مێژوویی بوو،  به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو ،  وه‌نوسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات له‌م ساڵه‌شدا رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویاندا كه‌به‌هۆى ڕێكه‌وتنى  ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى یه‌كێتى له‌گه‌ل حكومه‌تى عێراق ،  به‌شێكى زۆرى ناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ ڕاده‌ستى عێراق كرایه‌وه‌ ، كه‌ئه‌و ناوچانه‌ رووبه‌رووی هێزى  سه‌ربازی بوویه‌وه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیا شیعه‌كان و سوپاى عێراقى ، ئه‌م ناوچانه‌  به‌هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ داگیر كران .


هیوا ئه‌حمه‌د له‌كتێبه‌كه‌یدا راشیده‌گه‌نێت ، ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ى  شه‌و و رۆژ باس له‌ مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت و مافی گه‌لان ده‌كه‌ن ، به‌ په‌له‌ خۆیان له‌و مافه‌ بۆ گه‌لی كوردستان گه‌وجاند و هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ هۆكارێك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه‌  ،   كوردستان به‌رگه‌ی فشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كانی گرت به‌ڵام به‌رگه‌ی پیلانی ژه‌هراوی ناوخۆیی نه‌گرت ،   رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خه‌ونی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ (با) درا و میلله‌تێكی گه‌وره‌و گران نائومێد و مه‌لوول كرا و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پیلانه‌ ژه‌هراوییه‌ خۆیان پێخسته‌ ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌و تا هه‌تایه‌ له‌ناویدا ده‌مێننه‌وه‌



 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.