هونه‌رمه‌ند (مه‌دیحه یوسرا) له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ناوی راسته‌قینه‌ی (هنومه حبیب خلیل)ه له ساڵی 1940 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردوه.
مه‌دیحه یوسرا له‌لایه‌ن میسرییه‌كان نازناوی (ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی نیل)ی پێبه‌خشرابوو ساڵانێكه تووشی نه خۆشی ببوو ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 30/5/2018 له وڵاتی میسر كۆچی دوایی كرد.
له ژیانی هونه‌ری به‌شداری چه‌ندین فلیمی سینمایی و كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی كردوه یه‌م كاری سینه‌مایی فلیمێك بوو به‌ناوی(ممنوع الحب) بوو دواكاریشی له سينه‌ما فلیمی (الارهابی) بوو له‌ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام بوو ، له ته‌له‌فزیۆنیش له‌ساڵی 1997 درامای (هوانم جاردن ستی) دواكاري بوو.
سه‌رچاوه/ ئه‌لیوم السابع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.