سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌میحوه‌ری مه‌خمور به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند ، دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه 29ى ئایاری 2018 ، فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان له‌چیاى قه‌ره‌چووغ هێرشى كرده سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كى گه‌ڕۆكى چه‌كدارانى داعش له‌سنوره‌كه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند ،هێرشكهى هاوپه‌یمانان زه‌ره‌رو زیانى به‌چه‌كدارانى داعش گه‌یاندووه و تێكى شكاندوون له‌و سنوره‌ی لێى بوون .
به‌رپرسه‌كه‌ى سه‌ربازى لهمیحوهرى مه‌خمور راشیگه‌یاند : جموجۆلى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كه زیادى كردووه ، به‌ئاشكرا له‌چیای قه‌ره‌چوغ و ناوچه‌كانى دیكه له‌سنورى مه‌خمور ده‌سوڕێنه‌وه ، ووتیشى چه‌كدارانى داعش له‌و سنوره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه دا نین ، به‌ڵكو له‌و سنورهدان كههێزهكانى عێراقى تێدا بوونیان هه‌یه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.