Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:43

موسڵ.. داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر گوندێک

دوو ماڵی گونده‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ردا
موسڵ.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو گوند
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیی ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی سڵێبی له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ چه‌كداره‌كان دوو ماڵی گونده‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ردا و دواتر هێزێك له‌ سوپاى عێراق ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و تێكیان شكاندن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداریان دوای خۆیان جێهێشت و كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق. 

هه‌رچه‌نده‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشتر سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند به‌ڵام تا ئێستاش داعش له‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ و به‌غدا و ئه‌نبار به‌رده‌وامه‌.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.