Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:01

کۆمسیۆن له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا 10%ی دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌باره‌ى بریاره‌كه‌ى پەرلەمانی عێراق، کۆدەبێتەوەو ئەندامێكى ئەنجوومەنی کۆمسیۆن رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە 29/5/2018 ساز دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی چۆنیه‌تیی کارکردن لەگەڵ بڕیارەكه‌ی پەرلەمان.

حازم داینی ئەندامى ئەنجوومەنی کۆمسیۆن رایگەیاندوە، پێویست بوو دادگا لە سکاڵای پەرلەمانتارە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن بکۆڵێتەوە نەک پەرلەمان بڕیاری لەبارەوە بدات.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆمسیۆن وەرەقەکانی دەنگدانی داوەتە هەموو حزبەکان و ئەوان دەتوانن خۆیان بە دەست بیانژمێرنەوە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 28/5/2018، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبوریی سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنێکی ساز کرد و تێیدا بڕیاری دا به‌ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی هەموو هاووڵاتییانی دەرەوەى وولات و ژماردنەوەی رێژەی %10 دەنگەکانی هەموو پارێزگاکان بە دەست.
 
پێشتر جەعفەر موسەوی، گوتەبێژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دایە پەرلەمان لەوەی لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ”ئاژاوەی سیاسی“ دروست دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.