په‌رله‌مانی سعوودیه پرۆژه یاسایه‌كی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی گێچه‌ڵی سێكسی په‌سند كرد‌و وێڕای سزادانی تاوانبار، قوربانییه‌كه‌ش قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێته‌وه و شه‌ره‌ف و ئازادیشی ده‌پارێزرێت.
عه‌بدوڵا سامان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای سعوودیه رایگه‌یاند: به فه‌رمانی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز وه‌زاره‌رتی ناوخۆی سعوودیه پرۆژه پێشنیارێكی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی گێچه‌ڵی سێكسی ئاماده كرد و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد‌و كه هه‌ر دوێنێش په‌رله‌مان پرۆژه یاساكه‌ی په‌سند كرد.
له پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه، وێڕای سزادانی تاوانبار، قوربانییه‌كه‌ش قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێته‌وه و شه‌ره‌ف و ئازادیشی ده‌پارێزرێت.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.