به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ، ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ى سەرجەم قوتابخانه‌كانى دواناوەندی ، ئامادەیی وئیسلامی وقوتابخانە پیشەیی و باخچەی منداڵان ى كردووه ، له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه ، له‌مه‌ودوا دەستەواژەی (باخچەی ساوایان ) ده‌گۆڕدرێت بۆ(باخچەی منداڵان)
په‌روه‌رده ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، لەبەرئەوەی تەمەنی ئەو منداڵانەی كەلە قۆناغی باخچەكان دان و وه‌رده‌گیرێن تەمە نیان له‌نێوان (4بۆ 5) ساڵییە ، به‌مه‌ش به تەمەنی منداڵ دێته ئه‌ژمار كردن نەك ساوا ، بۆیە دەبێت لەهەموو نوسراوەكان دا بە (باخچەی منداڵان ) بنوسرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.