Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 11:15

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق دەکات

پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان و بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد كرد كە هەرگیز لە بیر ناكرێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشەممە 28ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان و بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد كرد كە هەرگیز لە بیر ناكرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە گەڵالەكردنی بۆچوونەكان لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حكوومەتی داهاتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.