نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند: سبه‌ى سێشه‌ممه 29 ى ئایاری 2018 پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران دابه‌شده‌كرێت ، بڕه پاره‌كه 30 ملیار دیناره.
ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌و بره پاره‌یه به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه دابه‌ش ده‌كرێت كه‌له‌سالى 2016 گه‌نمیان ڕاده‌ستى سایلۆكانى هه‌ولێر ، مه‌خمور ، بنكه‌ی شه‌مامك و گرده ڕه‌شه كردووه له‌به‌رواره‌كانى 25 - 5 - 2016 تا 31 - 5 - 2016 .
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ڕاشیگه‌یاند بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان جوتیاران پێویسته سبه‌ى سێشه‌ممه 29 - 5 - 2018 سەردانی سایلۆی ھەولێر بکه‌ن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.