ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 28 ى ئایاری ى 2018 فازل حاجى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌ت به خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسراوێكى بڵاوكرده‌وه كه واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ولێرى له‌سه‌ره كه‌تێیدا ئاماژه به بڕیارێكى نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كراوه له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى به‌كارهاتوو بۆ ناوخۆى هه‌رێم
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ووته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر :
هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی هاوڵاتیان
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز وه‌زیری ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌مه‌ودوا هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هاورده‌كراوی به‌كارهاتوو ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌دوبه‌ی وئه‌مریكا ده‌هێنرێنه كوردستان به‌رله‌وه‌ی تۆماربكرین ده‌بێت پشكنینی پی ڤی ئای(PVI) واتا هه‌ززه یان بۆبكرێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مۆدێلی ئۆتَومبێله‌كه ئه‌گه‌ر مۆدیل 2018ش بێت . ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌ره‌وێنێته‌وه كه پێشتر دروست بووبو له‌لایه‌ن هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه كه‌باس له‌وه ده‌كرا ئه‌وه‌ده‌ركا ئێرباگه‌كانیان ته‌قیوه ، وه‌لاشه‌كانیان بڕاوه‌ته‌وه یان جۆره‌ها كه‌م وكوری تربه‌دى ده‌كرا
وه‌ئه‌م بریاره كه جیگای ده‌ستخۆشیه‌وه له‌مرۆوه چوه بواری جی به‌جیكردن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.