Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 01:50

چین هۆشداریی ده‌دات به‌ دوو که‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریکا

ئه‌مكاره‌ی ئه‌مریكا پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی چین
چین هۆشداریی ده‌دات به‌ دوو كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین ناڕه‌زایه‌تیی خۆی رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی دوو كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكا له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و وتی ئه‌مكاره‌ جۆرێكه‌ له‌ وروژاندن.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مكاره‌ی ئه‌مریكا پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی چین به‌هه‌ژمار دێت، چونكه‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته‌ ناو سنووره‌ ئاوییه‌كانی وڵاتی ئێمه‌.

دوو كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكیی رۆژی رابردوو خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئاوه‌كانی ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ری ده‌ریای باشووری چین و له‌ مه‌ودای 12 میلی دوورگه‌كانی پاراسێل مانۆڕی سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه‌، سوپای چینی به‌خێرایی له‌رێگه‌ی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌كانی خۆیه‌وه‌ هۆشداریداوه‌ به‌و دوو كه‌شتییه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوورگه‌كانی پاراسێل به‌ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س دانیشتووه‌وه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ری نێوان چین و ڤییه‌تنامه‌، به‌ڵام چین له‌م ناوچه‌یه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی دامه‌زراندووه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆنیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.