ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 28ى ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه له‌مه‌ڕ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند دیمه‌نێكى فڕێدانى حه‌ب به‌شێوه‌ى نایاسایى و دوور له رێنماییه‌كانى پزیشك ...
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه :له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا چه‌ند دیمه‌نێكی فڕێدانی حه‌ب به‌شێوه‌ی نایاسایی و دوور له‌رێنمایی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی له سنوری راپه‌رین بڵاوكراوه‌ته‌وه ، زۆرێك له هاوڵاتیان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ته‌ندروستی ڕاپه‌رین ده‌كه‌ین ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و حه‌بانه‌ی فڕێدراون ئه‌و جۆرانه‌ن كه به‌شێوه‌ی قاچاغ و ڕێگه‌ی نایاساییه‌وه هێندراونه‌ته سنوره‌كه‌و دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه نییه.
ته‌ندروستی راپه‌ڕین ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت : هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ له‌ناوبردنی حه‌ب و ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو و پاشماوه پزیشكیه‌كان رێگه زانستیه‌كانمان به‌كارهێناوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.