پیاوى جاڵجاڵۆكه‌مان بیستووه له فیلمه سینه‌ماییه‌كان به‌ڵام له وڵاتى فه‌ره‌نسا كۆچبه‌رێكى ئه‌فریقى نازناوى پیاوى جاڵجاڵۆكه‌ى له‌لایه‌ن پارێزگارى پاریسه‌وه لى نرا، كاتێك ده‌بینێت منداڵێك ژیانى له مه‌ترسیدایه و خه‌ریكه له ته‌لارێك ده‌كه‌وێته خواره‌وه به‌قه‌د ته‌لاره‌كه به‌رزده‌بێته‌وه و منداڵه‌كه له مردن ڕزگار ده‌كات .
له پاریسى پایته‌ختى وڵاتى فه‌ره‌نسا دوێنى یه‌كشه‌ممه 27ى ئایارى 2018، مامودو غاساما كۆچبه‌رێكى ئه‌فیقى وڵاتى مالییه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانى پاریس كاتێك ده‌بینێت منداڵێك له به‌له‌كۆنه‌ى ته‌لارێكه‌وه خه‌ریكه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و باوكى منداڵه‌كه ناتوانى به‌رزى بكاته‌وه خێرا وه‌ك پاڵه‌وانێكى نێو فیلمه سینه‌ماییه‌كان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه هه‌ڵده‌كه‌وێت و منداڵه‌كه له مردن ڕزگار ده‌كات .
پارێزگارى پاریس ئان هایدالگو كۆچبه‌ره مالییه‌كه‌ى ناوى مامودو غاسامایه نازناوى مرۆڤى جاڵجاڵۆكه‌ى 18ى ژماره‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ شارى پاریس و ئه‌و شوێنه‌ى ڕزگار كردنی منداڵه‌كه‌ى لێ ڕووداوه .
هه‌روه‌ها له ئێستاد غاساماى كۆچبه‌ر كه ته‌نها چه‌ند مانگێكه له پاریسه و ته‌مه‌نى 22 ساڵه به نیازى ئه‌وه هاتووته وڵاته فه‌ره‌نسا تا ژیانێكى خۆش و ئاینده‌یه‌كى باشى هه‌بێت به‌م كاره مرۆڤ دۆسته‌ى سه‌رنجی تۆڕى میدایى و ڕۆژنامه‌نووسى فه‌ره‌نسا و جیهانى بۆ لاى خۆی بردووه .
مامودو غاساما كۆچبه‌ره مالییه‌كه دواى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى ڕزگركرد له‌لایه‌ن پاریسییه‌كانه‌وه داواكارییه‌كیان له ڕێگاى ئینته‌رنێته‌وه دامه‌زراندووه داوایان له ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتى كۆچبه‌ران كردووه كه تا زوو مامه‌ڵه‌ى داواكارى غاساما قبوڵ بكرێت و له وڵاتى فه‌ره‌نسا نیشته‌جێ ببێت .
جێی ئاماژه‌یه مامودو غاساما كۆچبه‌ره مالییه ئه‌فریقییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئیمانویل ماكرۆنه‌وه بانگهێشت كراوه بۆ كۆشكى ئێلیسیى .
پولیسى پاریسیش لێكۆلێنه‌وه له‌گه‌ڵ باوكى منداڵه‌كه ده‌كه‌ن كه بزانن چۆن ده‌بێت به‌ته‌نها منداڵه‌كه‌ى به‌جێ هێشتووه له شوقه‌كه‌ى له هه‌مان كاتدا خێزانیشى به‌هۆى كاركردنى له ماڵ نه‌بووه و به‌هۆیه‌وه كه كه‌س نه‌بووه چاودێرى منداڵه‌كه بكات منداڵه‌كه‌ش خه‌ریك بووه به ڕووداوى كه‌وتنه خواره‌وه گیانى له‌ده‌ست بدات به‌ڵام خۆشبه‌ختانه مامودو غاساماى كۆچبه‌ر منداڵه‌كه له مردن ڕزگار ده‌كات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.