ئێوارەی رۆژى یهك شهممه 27ى ئایاری 2018 لە شارەدێی هیرانی سەر بە شارۆكەی شەقڵاوە، مارێكی گەورە و ترسناك لە لایەن هاووڵاتییەكی هیران بە ناوی (فەرهەنگ) كە كاری باخداریە، كوژرا.
محسن قەسرۆکەیی بهرێوهبهری ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە رایدهگهیهنێت ، لە سنوری قەزای شەقڵاوە ئەوە یەکەم جارە جۆرە مارێکی وا گەورە ببینرێت و بکوژرێت ، ڵەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاری ئەمساڵ ڕێژەی مار زۆر بووە ڵە ناو باخ و باخچەکان و کێڵگە کشتوکاڵیەکان ، تەنها ڵە،ماوەی یەک مانگی ڕابردوو زیاتر لە 6 هاوڵاتی سنووری قەزای شەقڵاوە و ناحیەکان ،مار، یان پێوەداوە و ڕەوانی نەخۆشخانەکان کراون و چارەسەرییان بۆ کراوە ...
سەبارەت بە چۆنیەتی کوشتنی ئەو مارە باخدارەکە پێی ڕاگەیاندین :
ئەم ئێوارەیە ڵە سەر ڕێگای باخچەکەم ئەو مارە گەورەم بینی کە ناسراوە بە کورەی (وەی باب) سەرەتا کە بینیم ترسێکی زۆرم ڵێ نیشت چونکە نزیکەی دوو مەتر دەبوو ، خەریک بوو هێرشم بکاتە سەر بۆیە بە پەڵە سواری ئۆتۆمبێڵەکەم بوم ، جارێک بەسەر ناوقەدی کەوتم ڵە ئاوێنەکە بینیم هێرشی کردە سەرم ،بۆیە بۆ دووەم جار بە ئۆتۆمبیڵەکەم بەسەری کەوتمەوە و بە زەحمەت توانیم بیکوژم چونکە بە تەنیا بووم و مارەکەش گەورە بوو یەکەم جارە مارێکی وا ترسناک ببینم...
بهرێوهبهری راگهیاندنى تهندروستى شهقلاوه راشیدهگهیهنێت ، داوا ڵە جوتیارو باخدارەکان دەکەین ڵە کاتی بینینی جۆرە مارانە خۆیان بپارێزن و چونکە هەندێ جۆری مار هەرەشەن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ،وە ڵە کاتی پێوەدانی مار پێویستە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن پێش ئەوەی ژەهری مارەکە بە ناو ڵەش بڵاوبێتەوە و ببتە هۆی گیان ڵە دەستدان...


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.