فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چاوه‌ڕوانى لایه‌نه‌كانه بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاسای چاكسازى له‌مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینى ، فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى زه‌رد به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤی راگه‌یاند : له‌چاوه‌ڕوانى دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانین ، بۆ په‌سه‌ند كردنى ئه‌و پڕۆژه یاساییه ، به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن نایانه‌وێ پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت ، له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان و ڕێگری كردن له‌په‌سه‌ند كردنى ئه‌وا بۆ ڕای گشتى رایده‌گه‌یه‌نین كێن ئه‌و لایه‌نانه‌ى نایانه‌وێ پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت .
له‌گه‌ل په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاسای چاكسازى له‌مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینى ، پاشه‌كه‌وتى مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران لاده‌برێت ، وه‌حكومه‌تیش له‌چاوه‌ڕوانى په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاساكه‌یه له‌پێناو نه‌هێشتنى پاشه‌كه‌وت له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێژه‌یه‌كی باش كه‌مكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه جێبه‌جێبكرێت، نزیكه‌ی 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وكاته شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی موچه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.