ئەو باهۆزەی نیمچە دوورگەی عەرەبیی گرتووەتەوە کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی خەڵکی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە دروستکردووە. خێرایی باهۆزەکە دەگاتە نزیکەی 180 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا .
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، دڵنیایی دەدات لەوەی ئەو گێژەڵووكەیەی وڵاتانی عوممان و یەمەن و سعودیەی گرتوەتەوە، ناگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ئەژی چەتۆ حەسەن، شارەزای بواری فەلەكناسی و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، له پهیجی تایبهتی خۆی له فیسبووك بڵاویكردۆتهوه دهڵێت: ئەو گێژڵووكەیەی چەند وڵاتێكی عەرەبی گرتوەتەوە، بەهۆی لەدەستدانی هێز و تواناكەیەوە ڕەنگە ببێتەهۆی بارانبارینێكی بەخوڕ لە باشووری عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم گێژەڵووكەیە دوورە لە دەریا و زەریاكان، بۆیە ئەستەمە بگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق، چونكە لە 50%ی توانستەكەی لەدەستداوە و چالاكی ئەو بایە بەرەو كەمبوونەوە چووە.
لەو شوێنانەی بەهۆی ئەم باهۆزەوە گەورەترین زیانی بەرکەوتووە دوورگەی سوقترەیە لە یەمەن. بەرپرسانی دوورگەکە دەڵێن، لە ئەنجامی باهۆزەکە نزیکەی 20 کەس بێسەروشوێنن و لافاو و باش زیانی گەورەیان بە ماڵ و حاڵی خەڵکی گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.