Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 18:39

سه‌رۆک بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى خوالێیخۆشبێت "محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمى" ده‌کات  

دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانى به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایى دكتۆر "محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمى" بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل. هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل خەمباری کردم.

مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.

لە خودای گەورە داواكارم مامۆستا شەپۆل بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
26ـی 5ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.