Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:47

لە سلێمانی به‌ فێڵ پارە لە کەسوکاری شەھیدان وەردەگیرێت

ئاگادارییەك بۆ كەسوكاری شەهیدان
کوردستان TV
#7
100%

لە سلێمانی چەند كەسێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان تەلەفۆن بۆ كەسوكاری شەھیدان دەكەن و بەناوی مژدەی پێدانی پارچە زەوی و رایكردنی مامەڵەكانیان پارە لە كەسوكاری شەھیدان وەردەكردن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ڕای گەیاند، لە سلێمانی چەند كەسێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تەلەفۆن بۆ كەسوكاری شەهیدان دەكەن و بەناوی مژدەی پێدانی پارچە زەوی و راییكردنی مامەڵەكانیان پارە لە كەسوكاری شەهیدان وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین، ماوەیەكە لەلایەن كەسانێكی نەناسراو تەلەفۆن بۆ كەسوكاری شەهیدان دەكرێت، بە مەبەستی بەخشینەوەی مژدە بە پێدانی زەوی و ئیمتیازات، لە بەرانبەر ناردنی باڵانسی تەلەفۆن یان وەرگرتنی پارە بە بیانووی زووتر راپەڕاندنی ئیشوكارەكانیان، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە سكاڵای یاسایی لەسەر بكەری ئەو جۆرە كارانە تۆمار كراوە و داواش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەن لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی لەو جۆرەدا پێوەندیمان پێوە بكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش لە سنووری سلێمانی چەندان حاڵەتی تری لەم شێوەیە هەبووە، بەڵام دەزگە تەناهییەكانی ئەوێ‌ هیچ ئەنجامێكیان لە گرتنی ئەو كەسانە ئاشكرا نەكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.