Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:35

زانکۆی گەرمیان ڕێککەوتنێکی زانستی لەگەڵ زانکۆی ڤارنای بولگاریا واژۆ کرد

یارمەتیدانی توێژەرانی زانكۆ ده‌دات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی
کوردستان TV
100%


لەپێناو هاوكاریكردن و گەشەپێدانی توێژینەوە و یارمەتیدانی توێژەرانی زانكۆ بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی زانكۆی گەرمیان ڕێككەوتنێكی زانستی ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆی ڤارنای وڵاتی بولگاریا واژۆ كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی زانكۆی گەرمیان "ڕۆژی 23/5/2018 پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سیروان حەسەن، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، ڕێككەوتنێكی زانستیی ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆی ڤارنای وڵاتی بولگاریا واژۆكرد لەپێناو هاوكاریكردن و گەشەپێدانی توێژینەوە و یارمەتیدانی توێژەرانی زانكۆ بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "ئەكادیمیای (EDSA (Eurasian Doctoral Summer Academy) لەساڵی 2015 وە بەمەبەستی گەشەپێدان بە توێژینەوە و یارمەتی توێژەران دامەزراوە و چەندین زانكۆ لە وڵاتانی فەرەنسا و  ین و ڕووسیا و فلیپین و مالیزیا و ئیكوادۆر و بەرازیل و ئەرجەنتین و بۆلیڤیا و ئۆروگوای بەشداری و هاوكاری دەكەن و كۆمەڵێك گۆڤاری زانستی لە وڵاتانی بەریتانیا و مەكسیك و پۆڵەندا و فلیپین هاوكارن لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكانی بەشدار بوو".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە "بە بەشداریی زانكۆی گەرمیان لە ئەكادیمیای EDSA توێژەرانی زانكۆی گەرمیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا دەتوانن لە ڕاوێژی زانستی و تۆڕی بەرفراوانی هاوكاریی زانستی سوودمەند بن، هەروەها زانكۆكە وەك بەشێك لە تۆڕی ناوەندە ئەكادیمییەكان دەكەوێتە بەرچاوی چالاكان و توێژەرانی جیهانەوە و هەلێك دەڕەخسێت بۆ هاوكاریی زانستی لە نێوان مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی گەرمیان و زانكۆكانی بەشداربووی EDSA."

زانكۆی گەرمیان ڕوونی كردووەتەوە "لایەنێكیتر لە بەشداری زانكۆی گەرمیان لە ئەكادیمیای EDSA ئەو كەسانەش كە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن و بەنیازن لە دەرەوەی وڵات دكتۆرا بخوێنن، دەتوانن بە یارمەتیی EDSA بۆ وەرگرتنی زەمالەی خوێندن سوودمەند بن، هەروەها خوێندكارانی دكتۆرای سەر بە زانكۆی گەرمیانیش دەتوانن لە یارمەتیی تۆڕێكی بەرفراوان لە بەشداربوانی ئەكادیمیاكە سوود وەربگرن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.