Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 18:59

مه‌لا به‌ختیار: ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌موویان پارتی ‌و یه‌کێتی ده‌ناسن

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
کوردستان TV
#7
100%

ه‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی وتووێژ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌ له‌ عیراقدا، راشیگه‌یاند كه‌ "ئێمه‌ ‌و پارتی زۆرینه‌ین، ئه‌وانی دیكه‌ هه‌مووی بڕۆن و نه‌ڕۆن ئاساییه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی یه‌كێتی‌، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی هێمن عه‌مید سكرتێری ئازادیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان كۆبوه‌وه‌و ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردن.

لە 7 مانگی رابردوو دوو حزب دروستبووە لەكوردستاندا، من ناومنان ئەمانە بەعەمەلیاتی قەیسەری لەدایكبوون، بەعەمەلیاتی قەیسەری، یانی حزب ئاوا بە پەلەپەل دروست نابێت، حزب لەناو ژانی كۆمەڵایەتی، ئابوری، كلتوری، ئەركە مێژووییەكانی پرۆسەی سیاسی لە دایك دەبێ، ئەگەر هەموو ئەو ژانانەی كۆمەڵ سیاسەت، ستراتیژ، تەكتیك ، فەلسەفە، ئایۆلۆژیا، هەموو ئەو ژانانە كۆنەبێتەوە بۆ ئەوەی ژانی لەدایكبوونی گەورە، وەك مژدەیەك بدات، هەر پەلەپەل كردنێك لەدامەزراندنی حزبێكی سیاسی یان رەوتێكی سیاسی، لەبارچواندنی قۆناغێكی تری سیاسیە، بەربەست دانانە لەبەردەم سەربەستیەكی تری سیاسی لە هەر كۆمەڵێك، كە روو لە گۆڕانكاری دەكات.

بۆیە من پێم وایە ئەم هەڵپە هەڵپە لەدامەزراندنی ئەم ڕەوت و ئەو ڕەوت، نەك هەر ناتوانێ خزمەت بەگۆرانكاری بكات، بەڵكو جەزرەبە لەگۆرانكاری دەدات، چونكە هەموو كارێكی بەپەلە حەقیقەتێك لەناودەبات، هەموو كارێكی بەشێنەیی و عەقلانی، حەقیقەتێكی بچوك جوانتر دەكات، گەورەتر دەكات، گەشەی پێ دەكات، بۆیە ئەو دیاردە سیاسیانەی بەم دواییانە بینیمان و ئەو توندڕەویی یەی كە لە ناو بەشێك بەناوی نەوەی نوێ، بەشێك بەناوی عەقڵی نوێ، بەشێك بەناوی دادپەروەری و هاوپەیمانی و ئەمانە سەریهەڵدا، و بەشێكیش لەناو ئەم نەوەیە پێش ئەوەی ڕەوتی نەوەی نوێش سەرهەڵبدات لەدوای 2005 و 2006ەوە من هەستم كردووە یاخیبونێك لەناو ئەم نەوەیە هەیە، ئەم یاخیبونە لەناو بەشێكی نەوەی نوێ، یەكەم پەیوەندی بە گۆرانكارییەكانی جیهانەوە هەیە، دووەم پەیوەندیی بە وەشاندانەكانی بەناو بەهاری عەرەبییەوە هەیە، سێیەمیش نەرم نەرم پەیوەندیی بەقەیرانی ئابوریشەوە هەیە.

مه‌لا به‌ختیار باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ "خۆشگوزه‌رانیه‌كی گه‌وره‌ له‌وڵاتی ئێمه‌ له‌دوای رووخاندنی سه‌دام هاته‌ ئاراوه‌، پێش رووخانی سه‌دامیش، سه‌ره‌تاكانی ده‌ستی پێكرد و هه‌تا ئه‌وكاته‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌ستی پێكرد، ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌، وایكرد هه‌موو خێزانێك بگرێته‌وه‌، كۆمه‌ڵ بگرێته‌وه‌، شاره‌كان بگرێته‌وه‌، شارۆچكه‌كان بگرێته‌وه‌، دامه‌زراندنێكی بێڕاده‌، بێ حساب، ملیۆنێك و 650 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ كوردستان په‌یدابوو، تا 120 هه‌زار پارچه‌ زه‌ویی دابه‌شكرا، ڕۆژانه‌ به‌سه‌دان و هه‌زاران ئۆتۆمبیل هاته‌ كوردستان، خێزان هه‌بوو نان نه‌بوو بیخوات، به‌ڵام پێی خۆش بوو به‌سواڵیش بێت به‌ئۆتۆمبیلی خۆی هاتووچۆ بكات.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌موویان پارتی ‌و یه‌كێتی ده‌ناسن، وتی: ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ كوردستان پارتی ‌و یه‌كێتی ده‌ناسن، باقیه‌كه‌ی هه‌مووی بڕۆن و نه‌ڕۆن ئاساییه‌، هیچ حسابێكیان بۆ ناكه‌ن هیچ ، رێزیان ده‌گرن، به‌ڵام هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌وان په‌ك ناكه‌وێ، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی په‌ك ده‌كه‌وێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.