Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:36

له‌ هه‌ولێر دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کراون
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن، دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە گرتە ڤیدیۆییەکی، لەپەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووتەوە، کە ئاماژەی بەوە داوە، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کردووە.

نەقیب ئیسماعیل حەسەن محەمەد، بە پەیجی پۆلیسی هەولێری راگەیاندووە، کە لە بەرواری 18\5\2018، هاووڵاتییەک سکاڵای لەلایان تۆمار کردووە، کە دوو کەس ئۆتۆمبێلیان لێ بردووە.

ئەوەشی خستە روو، کە لە هەمان بەروار، توانیوانە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.