ئه‌مرۆ شه‌ممه 27 - 5 - 2018 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، شۆرش حەسەن بەرێوەبەری پەیوەندیەكان و راگەیاندنى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : دوای نوسراوى نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له 30 مانگی ئەیلول ، ئێمه وه‌ك كۆمسیۆن لەسەر ئامادەكاریەكانمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌رده‌وامین ، وه‌ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا ته‌نیا بڕیاری هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان كوردستان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ، وه هیچ بڕیارێك به‌كۆمسیۆن نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌یاخود ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ، ناوبراو هه‌ر كاتێك داوایان لێبكرێت وه‌ك كۆمسیۆن ئه‌وا ده‌ست به‌ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ش .
شۆرش حه‌سه‌ن ڕاشیگه‌یاند : ئەمرۆ شه‌ممه لەئۆفیسی سەرەكیمان و لە ئۆفیسی پارێزگاكان تۆماری كیانە سیاسیەكان دەستی پێكردوە تاوەكو 7ی حوزەیرانی 2018 بەردەوام دەبێت پرۆسه‌كه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.