دووباره شه‌وی رابردوو هێزی ئاسمانیی ئیسڕائیل بنكه‌كانی گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه بۆردوومان كرد. گوایه ئه‌م هێرشه هه‌ڵوێستێكه بۆ هێرشی چوار گه‌نجی فه‌ڵه‌ستینیی بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئیسڕائیل له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه.
شه‌وی رابردوو واته شه‌وی شه‌ممه هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسڕائیل جارێكی دیكه چه‌ند شوێنێكی له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ی نێوان خۆیان و فه‌ڵه‌ستین بۆردومانكرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئامارێكی كوژراو و بریندارانی ئه‌م بۆردومانه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ڵه‌ستینه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیسڕائیلیشه‌وه هه‌واڵی هێرشه ئاسمانییه‌كه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه بۆردومانكراوه بنكه‌ی هێزی عززه‌دین قه‌سامی گروپی حه‌ماس له باشوور شاری ره‌فه‌ح بووه كه به قۆڵی سه‌ربازیی حه‌ماس هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌راورده‌كان ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه روویداوه كه چوار فه‌ڵه‌ستینیی دیوار و ته‌لبه‌نده سنوورییه‌كانی ئیسڕائیلیان شكاندووه و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئیسڕائیلی كه له خاڵی سنوورییه‌وه نزیك بووه، ئینجا 4 كه‌سه‌كه دوای ئه‌مكاره گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.