یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كاتی له مانگی دوازده‌ی 1975 له قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشی چه‌كداری و دواتر هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، ئه‌و دیكۆمێنته‌ی خواره‌وه، ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كاتییه كه به ده‌ست و خه‌تی سه‌رۆك بارزانی نووسراوه.
كوردستان گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خه‌باته
ئه‌ی جه‌ماوه‌رمان خه‌بات بكه‌ن و واقیعی نسكۆ ره‌تبكه‌نه‌وه
ئه‌ی گه‌لی عێراقی سه‌ربه‌رز
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی تێكۆشه‌ری كوردمان
گه‌لی كوردمان به درێژایی چه‌ندان ساڵ تێكۆشانی دوورودرێژ، له لایه‌ن هێزه شۆفێنی و قین له دڵه‌كان، به پشتیوانی و ده‌ستخۆشی لێكردنی ئاغاكانیانه‌وه، رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی دڕنده بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، ئه‌م گه‌له قاره‌مانه، به بڕوا و خۆڕاگری، به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانانه وه‌ستایه‌وه و رێگه‌ی خه‌باتی گرته‌به‌ر و به‌هێز و پته‌وییه‌وه پێی له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكان داگرت، له‌مه‌شدا قوربانیی زۆری به‌لاوه گرنگ نه‌بوو، شێوازه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی، به‌پێی بارودۆخ و پێداویستییه‌كانی قۆناغه‌كه، برده ئاستێكی باڵا.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردی قاره‌مان..له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا، كه به پووكانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئیمپریالیزم و هه‌ڵچوونی ته‌وژمی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لانی تێكۆشه‌ر و، هه‌ڵكشانی جه‌ماوه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردمان ده‌ناسرێته‌وه، كۆنه‌په‌رستیی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی فاشیی عێراق كه خۆی له چه‌ته‌كانی تكریت ده‌بینێته‌وه، به پشتیوانی و ته‌وجیهی ئیمپریالیزمی جیهانی، له 6 ی ئاداری 1975 پیلانێكیان له گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی فاشیست بوو له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واوی گه‌لی كورد له‌رێی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازای ئه‌و گه‌له و تێكدانی كوردستانی خۆشه‌ویست، له ئه‌نجامی خۆڕاگریی گه‌لی كورد و بڕوای به ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی و به‌رگریی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس تاسان و ناكۆكیی توند له ناو ریزه‌كانیاندا ده‌ركه‌وت، بۆیه به فه‌رمانی ئاغاكانیان، گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان له گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی برا كرد، له رێی ته‌نازولكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس له چه‌ند به‌شێكی خاكی عێراق له ناوچه‌ی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران و ته‌نازولكردن له شه‌تی عه‌ره‌ب بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌كرێگیراوی ئێران، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بوو، له‌خۆباییترین حكوومه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كانی عێراق، كه پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری كۆنه‌په‌رستی ئێران له سه‌عد ئاباد هاوپه‌یمان بوو، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كرد هه‌نگاوێكی له‌و جۆره باوێ. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عێراق، ئاماده بوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فاشیی عێراق بكات.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان
ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه بابه‌تییانه‌ی ده‌وری پارتی دیموكراتی كوردستان و شۆڕ‌شیان دابوو، یارمه‌تیده‌ربووبن بۆ ئه‌وه‌ی روویدا، ئه‌وا واقیعی حزب و شۆڕشیش بۆ ئه‌وه رێگه‌خۆشكه‌ربوون، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداریی له‌و رێچكه‌یه‌دا كرد. سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی رێكخستنی پشتگوێ خستبوو، وه‌لا بۆ كه‌سێنی بوو، ته‌به‌عیه‌ت بووه نیشانه‌یه‌كی دیار، یه‌كێتی هزر و ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن له‌ناو پارتییدا نه‌ما، به‌م شێوه‌یه پارتی پره‌نسیپی دیموكراسیه‌تی مه‌ركه‌زیی له ده‌ستدا، گیانی بیرۆكراتی له داموده‌زگاكاندا بڵاوبووه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی بخرێته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی دیسپلین و ره‌فتار و په‌روه‌رده‌ی شۆڕشگێڕانه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی لۆژیكی بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ره‌گه‌زی گه‌نده و شكستخواردوو چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی پارتی و شۆڕ‌شیان كۆنتڕۆڵكردبوو، كه بوونه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و گێره‌شێوێنی.
ئه‌ی گه‌لی كوردی سه‌ربه‌رز: له كاتێكدا پێتان راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و پارته‌ی سه‌ركردایه‌تی خه‌باتی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك كرد و شۆڕشی 11 ی ئه‌یلوولی 1961 ی به‌رگریكاری هه‌ڵگیرساند و رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970ی وه‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ر پیلانی شۆفێنی و كۆنه‌په‌رستی خۆی نه‌چه‌مانده‌وه و ناچه‌مێته‌وه، به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌تایبه‌تی و گه‌لی عێراقمان به‌گشتی ده‌دات، له خه‌بات و تێكۆشانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕوای زیاتریشی به پره‌نسیپ و ئامانجه‌كانی ده‌بێت، هه‌موو ره‌گه‌ز و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه رسوا و گه‌ندانه توڕتێهه‌ڵده‌دات، واقیعی نسكۆ و ته‌سلیمبوون ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌موو نه‌رێنییه‌كانی رابردوو تێده‌په‌ڕێنێ، بڕوای به جه‌ماوه‌ری كوردستانه و به هزری پێشكه‌وتنخواز و شۆڕشگێڕی چه‌كداركراوه، بڕوای به رێكخستن و ستراتیجیه‌تی شۆڕشگێڕانه هه‌یه، وه‌ك شێوازێكی خه‌بات، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری عێراق و هه‌موو هێزه چاكه‌خوازه‌كانی جیهان بیسه‌لمێنێ، كه گه‌لی كوردمان له هه‌موو پیلانه‌كان به‌هێزتره.
پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ركردایه‌تی كاتی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به شێوازێكی شۆڕشگێڕی له خه‌بات به‌رده‌وام بێت، ئه‌م خه‌ته شۆڕشگێڕییه بۆ خه‌بات له پێناوی ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه بۆ كوردستانی عێراق ده‌گرێته‌به‌ر، كه گه‌لی كوردمان به ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بگات، له چوارچێوه‌ی كۆماری عێراق، دوور له سیاسه‌تی له‌ناوبردن و شاڵاوه‌كانی كۆچپێكردن و به‌عه‌ره‌بكردن، پارتی له كاتێكدا ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆیی و شۆفێنییانه شه‌رمه‌زار ده‌كات، داوا له هه‌موو هێزه پێشكه‌وتنخواز و چاكه‌خوازه‌كان له وڵات و جیهان ده‌كات، ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ی ئه‌و كارانه ده‌رببڕن و له پاڵ گه‌لی چه‌وساوه‌ماندا بن، هه‌روه‌هاپارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان - سه‌ركردایه‌تی كاتی، ئه‌وپه‌ڕی پابه‌ندیی ده‌بێ و به باوه‌ڕێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پته‌و و به‌برایه‌تیی عه‌ره‌بی و كوردی، به‌وپێیه‌ی ئه‌و برایه‌تییه به‌ردی پته‌وی بناغه‌ی بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی شۆڕشگێڕی گه‌شاوه بێت، كه عه‌ره‌ب و كورد و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، برایانه به‌ئازادی و یه‌كسانی تیایدا بژین.
ئه‌ی تێكۆشه‌ران له هه‌موو شوێنێك: بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردمان، به‌وپێیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه، به‌شێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی جیهان، لقێكه له لقه ره‌سه‌نه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان - سه‌ركردایه‌تی كاتی، به‌وپێیه‌ی پێشڕه‌وی ئه‌و گه‌له‌یه و ئامرازی شۆڕشگێڕییه‌تی، له ته‌ك ئه‌و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییانه ده‌وه‌ستێت، پشتگیری خه‌باتی گه‌لانیان ده‌كات له پێناوی ئازادی و مافه ره‌واكانیان، له سه‌رووی هه‌مووشییانه‌وه گه‌لی فه‌له‌ستینی قاره‌مان، بزووتنه‌وه‌كه ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه پرسی ئازادی له جیهاندا یه‌ك پرسه.
رژێمی فاشیی عێراق، رۆژ دوای رۆژ، جه‌خت له به‌رده‌وامیی چه‌پاندنی ئازادیی جه‌ماوه‌ر و نه‌هێشتنی ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه، رووداوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گومانی تێدانییه، ئه‌و رژێمه به هه‌موو پیس و پۆخڵییه‌كه‌وه، ئه‌و رۆڵه خیانه‌تكارانه‌یه ده‌بینێ كه له ناوچه‌كه‌دا پێی سپێردراوه، گه‌لی كوردمان به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا له بارودۆخێكدا ده‌ژی، مێژوو به‌خۆوه‌ی نه‌دیتووه، له نیگه‌رانی و بێ دڵنیاییدا نقوم بووه، تیرۆری فاشست هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژیانی ئه‌و گه‌له‌ی گرتۆته‌وه، وێڕای هه‌موو بانگه‌شه و پرۆپاگه‌نده‌كانی، فاشست هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی كوردی له عێراق ده‌دات. داوا له هه‌موو هێزه نیشتمانی پێشكه‌وتنخوازه‌كانی وڵات ده‌كه‌ین، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، بۆ رسواكردنی پیلانه‌كانی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری تكریتی، راستیی رژێمی فاشی و درۆ و ده‌له‌سه‌كانی ئاشكرا بكه‌ن، به‌رپرسیارێتی مێژوویی بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی به ئیراده‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، به‌رامبه‌ر تیرۆری به‌عس و سازشكارییه خیانه‌تكارییه‌كانی بوه‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه و هاوكاریمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له پێناوی ئه‌وه‌ی به كه‌ڕامه‌ته‌وه برایانمان په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له ئێرانه‌وه بۆ خاكی خۆشه‌ویستی نیشتمان بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌ی ئه‌ندام و پاڵێوراوه قاره‌مانه‌كانی پارتیمان
دوژمنانتان له هه‌موو بارودۆخێك و به هه‌موو هێزه‌وه، له ناخه‌وه لێمان ده‌ده‌ن و هه‌موو تواناكانیان له سه‌ر پارتی چڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ی تاكه ئامرازی شۆڕشگێره، كه بتوانێ سه‌ركردایه‌تی خه‌باتی گه‌لی كوردمان له كوردستانی عێراق بكات و له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری پیلانه‌كانی خۆڕابگرێت، پارته‌كه‌تان له هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا هه‌ڵده‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ك له‌م قه‌یرانه‌دا به ئیراده و خۆڕاگرییه‌كی دروسته‌وه هه‌ڵسایه‌وه، له‌م قۆناغه مێژووییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا و له سایه‌ی بارودۆخی نسكۆدا، پارتی داوا له ئێوه و جه‌ماوه‌ره تێكۆشه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، په‌ره به خه‌بات بده‌ن و بیگه‌یه‌ننه ئاستی رووداوه‌كان.
ئه‌و پیلانه‌ی به وردی نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، له خودی نسكۆكه به‌هێزتره، مه‌به‌ستی وجودی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تیی كوردیمانه، له‌به‌رئه‌وه به‌ناوی خه‌بات و به ناوی هه‌زاران شه‌هید، كه به خوێنی پاكیان، خۆیان كرده قوربانی له پێناوی ئازادیی كوردستان و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، داواتان لێ ده‌كه‌ین له خه‌بات به‌رده‌وام بن و له ده‌وری سه‌ركردایه‌تی كاتی كۆببنه‌وه، بۆ به‌جێهێشتن و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو نه‌رێنییه‌كانی رابردوو، چونكه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌دا خۆمان راگرت، له خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بین و پشت به توانا و وزه‌ی گه‌لی كوردی ئازامان و ئیراده و گیانی شۆڕشگێڕیتان ده‌به‌ستین كه ناچه‌مێته‌وه.
به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌مووان، بڕوامان به سه‌ركه‌وتن هه‌یه، چونكه بڕوامان به هۆشیاری و ئازایه‌تیی گه‌لی تێكۆشه‌ری كوردمان هه‌یه، بۆ به‌عسی فاشست و ده‌سه‌ڵاتی شاهنشاهی خیانه‌تكاری كۆنه‌په‌رستی ئێران و ئاغاكانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌بازی و قین له‌دڵیتان به‌هێزترین، له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه په‌ره به خه‌باتمان ده‌ده‌ین، له پێناوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد له به‌شه‌كانی كوردستانی گه‌وره،له‌گه‌ڵ حزب و هێزه پێشكه‌وتنخوازه كوردییه‌كان یه‌كریز ده‌بین، هه‌رچه‌ند قوربانییه‌كان زۆریش بن،له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌هیدانمان ده‌ڕۆین كه به‌ڵێنمان پێداون كاروانی ئه‌وان ته‌واوبكه‌ین تا سه‌ركه‌وتن.
سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستانی بریندار سه‌ربه‌رزی و نه‌مری و شكۆ بۆ شه‌هیدانمان
پارتی دیموكراتی كوردستان
سه‌ركردایه‌تی كاتی كوردستان
له 10/12/1975
![](/content/upload/1/archive/2018-05/sarok-barzany_-1975-1_-_.jpg)
![](/content/upload/1/archive/2018-05/sarok-barzany_-1975-2_.jpg)
![](/content/upload/1/archive/2018-05/sarok-barzany_-1975-3_.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.