Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:14

کەشناسی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵکردنی گێژەلوکەی مەکۆنۆ بڵاوکرده‌وه‌

گێژەلوكەی مەكۆنۆ یەمەن و میرنشینی عومان و باشووری سعودییەی گرتەوە
كەشناسی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەبارەی هەڵكردنی گێژەلوكەی مەكۆنۆ بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كەشناسی هەرێم لەبارەی هەڵكردنی گێژەلوكەی مەكۆنۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانی شێوەی گێژەلوكەكە لە سنووری هەرێمی كوردستان دووركەوتۆتەوە.

گێژەلوكەی مەكۆنۆ یەمەن و میرنشینی عومان و باشووری سعودییەی گرتەوە، خێراییەكەی (150) كیلۆمەتر بوو لەكاتژمێرێك و كۆی گشتی باران بارینی دەگەیشتە (300) ملیمەتر، لەكەناراوەكان بە پلەی دووەم دێت لە خێرایی و باوبۆرانی، بەڵام كاتێك گەیشتە سەر ڕووبەرە وشكانییەكان پلەكەی كەم بوویەوە بۆ پلە یەك و دوای گەیشتنی بۆ هەندێك ناوچەی وەكو سعودییەو كەنداو لە گێژەلوكەوە بۆ باوبای خێرای خولگەیی.

كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە: ئێستا گێژەلوكەی مەكۆنۆ هیچ كاریگەرییەكی نابێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.