وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرا كرد و ئومێده‌واریشه ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه‌مه‌ی مووچه كه ماوه، نه‌مێنێ.
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پاره‌ی هاندانی مامۆستایان ئه‌و كاته بوو كه وه‌زعی مووچه خراپ بوو، به‌ڵام ئێستا خۆشبه‌ختانه وه‌زعی مووچه باش بووه، ئومێده‌واریشین ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه‌مه‌ی مووچه كه ماوه، نه‌مێنێ.
گوتیشی: له سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش له كاتی خۆی دووباره مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.