Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:01

تائێستا سێ هەزار و 285 رفێنراوی ئێزدی رزگارکراوون

هەزارانی دیكە چاوەڕێی رزگاركردن دەكەن
کوردستان TV
#7
100%


تیمەكانی نووسینگەی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزدی بەردەوامن لە ئازادكردنی هاووڵاتیانی ئێزدی لەژێردەستی داعش، بەڵام تائێستا هەزارانی دیكە چاوەڕێی رزگاركردن دەكەن.

بەڕێوەبەری نوسینگەی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزدی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێزدییانە ئاشكرا دەكات كە لەژێر دەستی داعش رزگار كراوون و ئاماژە بەوە دەكات، چەندانی تر لەچاوەڕوانی ئازادكردندان.

حسێن قائیدی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزدی رایگەیاند تیمەكانمان بەردەوامن لەئازادكردنی هاووڵاتیانی ئێزدی لەژێر دەستی داعش و ژمارەیەكی زۆریش لەچاوەڕوانی رزگاركردندان.

قائیدی لەكۆتایی هەفتەی رابردوو تیمەكانی تایبەت بە نوسینگەكەمان، توانیویانە چوار  مێردمنداڵی رفێنراوی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگار بكەن و بەكەسوكاریان شاد كرانەوە.

سەبارەت بەژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێزیدییانەی كە تائێستا ئازادكراوون، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزدی گوتی تائێستا سێ هەزار و 285 رفێنراوی ئێزدی رزگاركراوون.

قائیدی كەسوكاری رفێنراوان دڵنیادەكاتەوە هەتا رفێنراوێك لەژێردەستی داعشدا مابێت، ئەوان ناسرەون و هەوڵەكانیان بەشەو و رۆژ دەخەنەكار بۆ رزگاركردنی رفێنراوان لەناو عیراق و سوریا و توركیاشدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.