Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:37

پێش جه‌ژن موچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

بریك پارە لە بەغدا و سامانە سروشتییەكان لەبەر دەستدایه‌
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتى دارایی ئاشکرایکرد پێش جەژن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لیستێکى نوێى موچە ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند ، پێش جەژنی رەمەزان موچەی وەزارەت و دەزگا  مه‌ده‌نییه‌كان دابەش دەكرێت و هیزه ئەمنییەكانیش ده‌كه‌ونه دواى جەژن .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كردووە ، لە ئێستادا بریك پارە لە بەغدا و سامانە سروشتییەكان  لەبەر دەستی  وەزارەتی دارایی و ئابوورییە ، بۆیە لەم هەفتەیەدا داوا لە وەزارەتەكان دەكەین كە لیستی مووچە بنێرن بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی موچە.

هەروەها هەوڵێك هەیە دابەشكردنی مووچە پێش بكەوێت بە بۆنەی جەژنی رەمەزان ، ئەگەر وەزارەتەكان لیستی مووچە زوو رەوانەی خەزێنە بكەن.

ڕۆژى 8ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمی كوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.