Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:24

لە سلێمانی ئاگر لە بەشە ناوخۆییه‌ک کەوتەوە

ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە
کوردستان TV
#7
100%

ئاگر لە بەشەناوخۆییەکی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کەوتەوە، ساڵی رابردووش بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر کەوتەوە و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە گیانیلەدەستدا.

ئەو باڵەخانەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە کۆگای گازی ئیشپێکردنی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی هەموو بەشە ناوخۆییەکانی تێدایە، ساڵی رابردووش بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر کەوتەوە و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیان بە جێگای حەوانەوەی نزیکەی 150 قوتابی گەیشتووە.

هەروەها تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکەدان و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.