Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 06:29

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ، له‌وێنه‌یه‌كدا كه‌بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه‌ ، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌سكرتێری حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان هیچ جۆره‌ وه‌ڵامێكى نه‌بووه‌ بۆ ووته‌كانى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ووته‌بێژى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  كه‌ووتبووی :  کاکە حەمە و حزبەکەی خەڵکی کوردستان متمانە و بەشایەنی نەزانیون بۆیە کەمترین دەنگیان بەدەست هێناوە

ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ سكرتێری‌ حزبه‌كه‌یان وه‌ڵامی‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ دابێته‌وه‌.

ئامانج جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ و سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان  رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ خۆی‌ وه‌ك سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ سكرتێری‌ حزبه‌كه‌مان ناساندووه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئامانج جه‌مال دەڵێت: "گوایه‌ كاك محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود وه‌ڵامی‌ توندی‌ سه‌عدی‌ پیره‌، وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ داوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ میدیاكانیش بڵاویانكردۆته‌وه‌".

ئامانج جه‌مال روونیكرده‌وه‌، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌و روونكردنه‌وه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ نییه‌ و ئه‌و كه‌سه‌شی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ نییه‌ و ئاگاشیان له‌و قسانه‌ی‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نییه‌.

پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگه‌كانی حزی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ده‌نگه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌و حزبه‌، پیرە وتبوی: "کاکە حەمە و حزبەکەی خەڵکی کوردستان متمانە و بەشایەنی نەزانیون بۆیە کەمترین دەنگیان بەدەست هێناوە".

ئه‌مڕۆش رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ سكرتێری حزبی سیۆسیالیست وه‌ڵامی سه‌عدی پیره‌ی داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ و سكرتێری رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ و بێئاگاشن له‌و لێدوانه‌ی سه‌عدی پیره‌.

 

 

4kn نیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.