ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراقی و سووری چوار گه‌نجی كورد له كه‌مپێكی یۆنان ده‌كوژن و ژماره‌یه‌كیش بریندار ده‌كه‌ن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له كه‌مپێكی یۆنان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی سووری و عێراقی به بۆڕی ئاسن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كوردانی رۆژئاوای كوردستان ، له‌ئه‌نجامدا چوار گه‌نجی كورد ده‌كوژرێن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشی ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه بو َسه‌ر كوردانی رۆژئاوا كوردستان روون نییه و پۆلیسی یۆنانیش روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه نه‌داوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.