علی جەمال قدووری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى پۆلیستى گه‌رمیان له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌نێت : ئێوارەی ڕۆژى هەینی لەگوندی سماق ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا و ماتۆرسکیلێک ڕوویدا ، لەئەنجامى ڕوودانه‌كه شۆفێری ماتۆرسکێلەکە بەناوی (دڵشاد نەجات محمد ) لەدایکبووی 1991 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری گیانی لەدەستدا .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت بەمەبەستی پشکنین تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوو چۆ بەندکراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.