Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:17

سێ چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران

چه‌كداران له‌فه‌وجى 2 له‌لیواى 110 بوونه‌
کوردستان TV
100%


 دره‌نگاى شه‌وى رابردوو   له‌ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانى  میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى  ، بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ له‌كاتێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌كاروانێكى هێزه‌ میلیشیاكان به‌ناوچه‌كه‌دا تیپه‌ڕ بوونه‌ ، هێزه‌كه‌  له‌فه‌وجى 2 له‌لیواى 110بووه‌ ، له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه‌  به‌یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته‌ گیان له‌ده‌ست دانى  سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى 

دوای بێ هێز بوونى چه‌كدارانى داعش و نه‌مانیان له‌ناوچه‌كه‌كانى سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو و ئاشكرا ، داعش له‌ئێستادا له‌ڕێگاى ڕێكخستن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ماوه‌یه‌ كه‌كاریان بۆیان ده‌كات په‌نا بۆ بۆمبى چێندراو ده‌بات كه‌ئامانجیان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕووبه‌روویان ببنه‌وه‌ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.