چه‌ند هۆكاریك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به هه‌ڵچوون و شڵه‌ژاوی بكات له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ، كه‌ئه‌مانه له‌دیارترین هۆكاره‌نیه‌تی:
- كه‌می ئاو له‌كاتی به‌ڕۆژووبوون: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئاو رۆڵێكی زۆری هه‌یه له مێشك و له 75%ی مێشك له‌ئاو پێكهاتووه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌عاته‌كانی به‌رۆژووبوون لێپرسراوه له‌تێكچوونی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ئه‌ندامه گرنگه‌ی جه‌سته.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی هه‌ڵچوون و شڵه‌ژان و لاوازبوونی سه‌رنجدان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشك مه‌وادی دیكه ده‌رده‌دات له‌بری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو كه‌زۆرینه‌ی جار ئه‌و مه‌وادانه رۆڵیان هه‌یه له‌زیادبوونی هه‌ڵچوون و توڕه‌یی.
- پشت به‌ستن به‌ووریاكه‌ره‌وه: هه‌ندێك له‌مرۆڤه‌كان جگه‌ره ده‌كێشن یاخود پشت ده‌به‌ستن به‌خواردنه‌وه‌ی ووریاكه‌ره‌وه‌كان و له‌كاتی به‌رۆژووبوون و نه‌مانی ئه‌و مه‌وادانه ئه‌وا حاڵه‌تی بێزاری و شڵه‌ژان و توڕه‌یی دایان ده‌گرێت.
- ئالووده‌بوونی جگه‌ره و نێرگه‌له: له‌كاتی به‌رۆژووبوون و دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی ئه‌م مه‌وادانه لای كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ئه‌وا رێژه‌ی تووڕه‌یی زیاد ده‌كات.
- كه‌می رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا: به‌رۆژوبوون ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێن و له‌و كاته‌دا هه‌ندێك نیشانه‌ی شڵه‌ژان و ره‌فتاری ناسروشتی ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.