ده‌یان ساڵه حكومه‌ته‌كان و توێژه‌ره‌كان به دواى كه‌شتییه‌كى ئیسپانى گه‌ڕاون كه زیاتر له 300 ساڵ له‌مه‌وپێش نقوم بووه.
هه‌وڵدانى دۆزێنه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه كه ناوى لێنرابوو " په‌رداغى پیرۆزى كه‌شتى نقومبوو" له كۆتاییدا دۆزرایه‌وه له كه‌نار ده‌ریاى كارتیجێنیا له وڵاتى كۆلۆمبیا له ساڵى 2015، به‌ڵام ورده‌كارى دۆزینه‌وه‌كه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كرابوو ته‌نها دواى ئه‌وه‌ى توێژه‌ره‌كانى په‌یمانگاى وودس هول (WHOI) بۆ زانستى ده‌ریاكان ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى وڵاتانیان وه‌رگرت تا ورده‌كارى دۆزێنه‌وه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
مێژووى كه‌شتیه‌كه..
سان خۆسیه كه‌شتیه‌ك بوو 62 گوللـه تۆپ هاوێژى سێ لووله‌ى تێدا بوو و یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین كه‌شتى ئیسپانییه‌كان هه‌ڵگرى ئاڵتون و زیو و زمڕوت و خشڵ و به‌ردى به‌ناوبانگ و به‌نرخى باركردبوو، كه‌شتییه‌كه له ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌مریكا گه‌شتى كردووه، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئه‌مریكاوه بۆ ئیسپانیا، له 8ـى حوزه‌یرانى ساڵى 1708 دا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه له ده‌ریا نقومكراوه، ئه‌و گه‌شتییه هه‌ڵگرى ئه‌و گه‌نجینه به هاداره بووه، له كه‌ناراوى كارتیجێنیا له وڵاتى كۆلۆمبیا له كاتى جه‌نگێك له‌گه‌ڵ كه‌شتى به‌ریتانى له جه‌نگى ده‌سه‌ڵاتى ئیسپانى تێكشكێندراوه و نقووم بووه و 600 كه‌س له‌ناو كه‌شتییه‌كه بوونه.

كه‌شتى سان خۆسیه له‌و كاته‌ى كه نقووم بوو ئینگلیزه‌كان نه‌یان توانى گه‌نجینه‌كه‌ى نێو كه‌شتییه‌كه ده‌ربێنن و ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ى كه به 17 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به‌پێى (Sea Search Armada) كه گروپێكن له سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مریكی له بوارى فریاكه‌وتنى ده‌ریایى كارده‌كه‌ن.
چۆن كه‌شتی سان خۆسیه و گه‌نجیینه‌كه‌ى ناوى دۆزرایه‌وه؟
توێژه‌ره‌كان له ساڵى 2015 ئامێرێكى وه‌ك ئۆتۆمبێلێكى ژێر ئاویان به‌كارهێناوه به ناوى (REMUS6000) ئه‌م ئامێره پێشتریش به‌كارهێنراوه له ساڵى 2011 بۆ دۆزینه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى فرانس 447 .
هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆبۆت بووه كه یارمه‌تى دروستكردنى نه‌خشه‌ى شوێنى تێكشكاندنى كه‌شتى تایتانیك و گرتنى وێنه‌ى شوێنه‌كان له ساڵى 2010.
له پاش دۆزینه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه..
كه‌شتی سان خۆسیه دواى دۆزینه‌وه‌ى مشتومڕێكى زۆرى لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام كۆتایى به‌و مشتومڕه هات دواى ئه‌وه‌ى یاسایه‌ك داڕێژرا كه چۆن ئه‌و گه‌نجینه‌یه له نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیا جۆراو جۆره‌كان دابه‌شبكرێت، دوور له پاره و مه‌زه‌نده‌كرنى گه‌نجینه‌كه دۆزینه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه زۆر گرنگه بۆ وڵاتى كۆڵۆمبیا به‌هۆى گه‌نجینه‌ى كه‌شتییه‌كه چونكه دروستكراوێكى هونه‌رییه له كلتوورى مێژوویى هه‌روه‌ها ئه‌و هێمایه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنان و نیشاندانێكه ده‌رباره‌ى ئابوورى ئه‌وروپاو ئاو و هه‌واى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ده‌ى 18هه‌م .
به‌گوێره‌ى په‌یمانگاى وودس هول (Woods Hole) حكومه‌تى كۆلۆمبیا به نیازه مۆزه‌خانه‌یه‌ك و تاقیگه‌یه‌كى پارێزگارى بنیات بنێن تا پارێزگارى له پاشماوه‌ى كه‌شتییه دۆزراوه‌كه بكه‌ن و له مۆزه‌خانه‌كه‌ش پاشماوه‌ى كه‌شتییه‌كه به خه‌ڵكى نیشان بدرێت هه‌روه‌ك تۆپ هاوێژ و سیرامیك و كه‌لوپه‌له كۆنه‌كان.
ڕێكخراوى یونێسكو په‌یوه‌ندى به نوێنه‌رى كه‌لتوورى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ڕێگه نه‌ده‌ن وڵاتى كۆلۆمبیا پارچه و كه‌لوپه‌له پاشماوه‌ى كه‌شتیی دۆزراوه‌كه به‌كاربێنن، شوێنى كه‌شتییه‌كه وه‌ك نهێنییه‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
له ئێستادا گه‌نجینه‌كه له‌و شوێنه كه به درێژایى 300 ساڵ له‌مه‌و پێش له ژێر زه‌ریا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و تیمه‌كان به‌رده‌وامن له رێكه‌وتن كه چۆن گه‌نجینه‌كه ده‌ربهێنن.
وه‌رگێرانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.