Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:22

بێژه‌رێکی ئێزگه‌ی (ده‌نگی کوردستان) کۆچی دوایی کرد

یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌شی كوردی بوو
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌نووس و شاعیر و نووسه‌ر و بێژه‌ری ناسراوی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی، (خه‌ڵه‌فی زێباری) كۆچی دوایی كرد.

ئه‌حمه‌د زێباری هاوكاری خه‌ڵه‌ف زێباریه‌ له‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند : هه‌ڵبه‌ستڤان و ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد خه‌ڵه‌فی زێباری  له‌نێو خانه‌واده‌كه‌یدا له‌ واشنتۆن به‌هۆی ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌یدا له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات .

ئه‌حمه‌د زێباری هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هاوكارم خه‌ڵه‌فی زێباری یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌شی كوردی بوو خاوه‌نی دوو په‌رتۆكی شیعریه‌ به‌ناوه‌كانی (وارێ شێران) و (زێڕێ ڕه‌ش) به‌هۆی كارامه‌یی و خه‌بات و تێكۆشانی بۆ میله‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بریار و ڕاسپارده‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ شه‌قامێكی گه‌وره‌ له‌ شاری دیاربه‌كری وڵاتی توركیا به‌ناوی خه‌ڵه‌ف زێباری ده‌كات.

خه‌له‌ف زێباری له‌ ژیانی پیشه‌یی خۆیدا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی دیاری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و هونه‌ری بووه‌ و زۆرێك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌كانی له‌ لایه‌ن گۆرانیبێژانی كورده‌وه‌ كراونه‌ته‌ گۆرانی. بۆ‌یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1968 هونراوه‌ی (ده‌ما من تۆ دیتی نه‌سرین) ده‌ڵێت دواتر هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد (محه‌مه‌د شێخۆ) ده‌كاته‌ گۆرانی.

پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێكی سه‌رنجی زۆری هه‌وادارانی به‌لای خویدا كێشاوه‌ كاتێك ده‌ڵێت (ئه‌ی گوندی من) به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌ به‌ناوبانگه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ تێیدا سۆزی خۆی بۆ گونده‌كانی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.

شایانی باسه‌ خه‌له‌ف زێباری  له‌ ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌دیاریكراوی له‌ساڵانی حه‌فتاكان، یه‌كێك له‌ بێژه‌ره‌ دیاره‌كانی ئێزگه‌ی (ده‌نگی كوردستان) ده‌بێت له‌ ناو پردانی سنووری حاجی ئۆمه‌ران.

ته‌رمی رۆژنامه‌نووس و شاعیر و نووسه‌ر و بێژه‌ری دیاری كورد (خه‌له‌ف زێباری) له‌ گۆڕستانی ڤێرجینیا له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌نێژرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.