رۆژی سێشه‌ممه 22ـی 5ـی 2018 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی به مه‌به‌ستی دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونه‌وه .
شاندەكەی پارتی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی (سائیرون)ی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان هەروەها لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر، نووری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی قەرار، ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی وەتەنیە و عەمار حەكیم سەرۆكی لیستی حیكمە و باڵیۆزی ئێران له عێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خالد عوبه‌یدى سه‌ركرده له لیستى هاوپه‌یمانى نه‌سرو وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى عێراق كۆبووه‌وه.
هه‌ر له به‌غدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه و باسیان لەوە کرد کە لایەنە عێراقییەکان پەرتەوازەن و ئەگەر کورد یەکڕیز بێت، ئەوا سوودمەند دەبێت.
دوای ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ـی 5ـی 2018 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.