Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:46

چۆن چاره‌ی بۆنی ده‌م له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌کرێت؟

له‌ كاتی ژه‌می پارشێو له‌ خواردنی خۆراكه‌ تیژ و ترشه‌كان پارێز بكه‌ن
کوردستان TV
100%

كێشه‌یه‌ك كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی رۆژووانان ده‌بێته‌وه‌، دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌مه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك جه‌سته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌ رۆژووه‌، دوای چه‌ند سه‌عات رێژه‌ی شه‌كری له‌ش داده‌به‌زێت و جه‌سته‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پێویست چه‌ورییه‌كان ده‌سووتێنێت، له‌ كاتی سووتاندنی چه‌ورییه‌كان ماده‌یه‌ك به‌ ناوی (كتون) له‌ جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت و بۆنی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

بێ گومان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه‌، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌توانن چه‌ند خاڵی گرنگ له‌به‌رچاو بگرن، بۆ نموونه‌ دوای خواردنی ژه‌می پارشێو پێویسته‌ ده‌م و ده‌دان به‌ فڵچه‌ی تایبه‌ت به‌ ددان پاك بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كاتی ژه‌می پارشێو له‌ خواردنی خۆراكه‌ تیژ و ترشه‌كان پارێز بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆراكانه‌ لیكی ده‌م كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، واته‌ كاتێك ده‌م وشك ده‌بێت بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م دروست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.