Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 09:36

شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ل خالد عوبه‌یدى کۆبووه‌وه‌

دواین هه‌وله‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقیان تاوتوێكرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ل خالد عوبه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نه‌سرو وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى عێراق كۆبووه‌و دواین هه‌وله‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقیان تاوتوێكرد.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندی پارتی و یەکێتی، چوونە ماڵی هادی عامری بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ باسكردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

هادی عامری، دەیەوێت پشتگیریی کورد بەدەستبهێنێت بۆ  مەبەستى پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، بۆیە جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی پیش گەڕانەوەیان بۆ هه‌رێمى کوردستان، عامرى و مالكی قسەی کۆتایی ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت لەگەڵ پارتى و یه‌كێتى بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.