Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 11:59

شاندی پارتی و یەکێتی جارێکى تر له‌گه‌ل هادی عامری و نوورى مالکى کۆبوونه‌وه‌

له‌باره‌ى پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق قسه‌ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندی پارتی و یەکێتی، چوونە ماڵی هادی عامری بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ باسكردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

هادی عامری، دەیەوێت پشتگیریی کورد بەدەستبهێنێت بۆ  مەبەستى پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، بۆیە جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی پیش گەڕانەوەیان بۆ هه‌رێمى کوردستان، عامرى و مالكی قسەی کۆتایی ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت لەگەڵ پارتى و یه‌كێتى بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.