ئەمڕۆ پێنجشەممە میشیل عۆن سەرۆكی لوبنان لەدوای كۆكردنەوەی ئیمزای 111 پەرلەمانتاری سەر بەهەردوو لیستی ئەمەل و حزبوڵا، سەعد حەریری سەرۆكی كوتلەی (مستەقبەل)ی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی لوبنان راسپارد.
تۆڕی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە میشیل عۆن چەندین دیداری لەگەڵ هێزە پەرلەمانیەكانی لوبنان ئەنجام دابوو، بۆ دروستكردنی كۆدەنگییەك لەسەر راسپاردنەوەی سەعد حەریری بەپێكهێنانی حكوومەتی نوێی لوبنان.
لەمبارەیەوە عۆن ئاماژەی بەوەدابوو كە وڵاتەكە لەبەردەم قۆناخێكی نوێدایە، هیوای خواست ئەم قۆناخە نوێیە لەسەر دەستی حەریری سەركەوتن لەگەڵ خۆیدا بهێنێ.
ههر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنێکی پەرلەمانی لوبناندا بۆ جاری سێیەم سەعد حەریری، وەک سەرۆکوەزیری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ڕۆیتەرز، لە کۆی 128 ئەندام پەرلەمان، سەعد حەریری 70 دەنگی بەدەست هێنا و بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەڵبژێردرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.