فازل حاجى ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك لهنوسینێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت : ستایش و ڕێز و ده‌ست خۆشیمان بۆ كارمه‌ندێكى هاتووچۆمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه له‌شارى هه‌ولێر بارى ، ئه‌و كارمه‌نده‌مان نه‌یهێشت جوله‌ى ترافیكى شه‌قامه‌كه په‌كى بكه‌وێت ،ئه‌میش به‌لابردنى سه‌رى مه‌نهۆڵه‌كان و كردنه‌وه‌یان له‌پێناو ڕۆیشتنى ئه‌و ئاوه زۆره‌ى له‌شه‌قامه‌كه كۆببوه‌وه به‌هۆى باران بارین
ده‌قى نووسینهكهى ووته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر
ئه‌و كه‌سانه‌ی دلسۆزی نیشان ده‌ده‌ن له‌جێ به‌جێكردنی كاره‌كانیان شایانی ڕێزگرتنن
دوێنێ ئێواره بارانێكی له‌ناكاو وزۆر بارری له‌ناوشاری هه‌ولێر ، كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی وه‌ستانی ئاوێكی زۆر له‌شه‌قامی شێخه‌ڵڵا ، وه‌بوه هۆی وه‌ستانی جوله‌ی ترافیك ،
به‌لام كارمه‌ندێكی هاتووچۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی به‌جی نه‌هێشت سه‌ره‌ڕای رێكخستنی هاتووچۆ هه‌ڵسا به‌لابردنی سه‌ری مه‌نهۆله‌كان وكردنهوهیان تاكو ئاوه كۆبوهوهكه له‌شه‌قام نه‌مینێت ، به‌م كاره‌شی تاڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ڕۆیشتن له‌شه‌قامه‌كه ئاسایی بۆوه .
ئێمه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له‌م كارمه‌نده‌مان ده‌كه‌ین وه‌هیوادارین نمونه‌یان هه‌ر زۆر بێت
وه‌له‌هه‌مان كاتدا چاوه‌روانین كهلهسهرووی خۆشمانه‌وه دلسۆزی ئه‌م كارمه‌نده ببینن وه‌پاداشتی دلسۆزیهكهی بۆكاره‌كه‌ی بكه‌نه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.