له‌وێنه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ى مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كراوه ، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك ده‌دات بۆ ئه‌و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ، ئه‌وا ده‌توانن له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن .
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى كۆمسیۆن بۆ لایه‌نه‌كان
تۆماركردن و ڕاستاندنی قه‌واره سیاسیه‌كان و هاوپه‌میانێتیه‌كان
ئاگاداری سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا:
1 - تۆماركردن و ڕاستاندنی قه‌واره سیاسیه‌كان ده‌ستپێده‌كات له به‌رواری 27 - 5 - 2018 تاوه‌كو 7 - 6 - 2018
2 - تۆماركردن و ڕاستاندنی هاوپه‌میانێتیه‌كان ده‌ستپێده‌كات له به‌رواری 18 - 6 - 2018 تاوه‌كو 20 - 6 - 2018
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆى كۆمسیۆندا ، بڕیاردراوه لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی دەستی دەنگەكان هەژماربكرێن جیاواز له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سیسته‌مى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى به‌كارناهێنین و ڕه‌تمان كردووه‌ته‌وه، بڕیارە له 30ی مانگی ئەیلول هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بەڕێوەبچێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.