ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24ى ئایاری 2018 له‌شارى به‌غدا شاندی باڵاى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازڵ میرانى له‌گه‌ل ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق كۆبوویه‌وه ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا به‌م شێوه‌یه بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن لێدوانیان دا :
فازڵ میرانی سه‌رۆكى شاندى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند : په‌یوه‌ندیه‌كى دۆستانه‌مان هه‌یه له‌گه‌ل كۆماری ئیسلامى ئێران ، وه‌له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته هاوكاری یه‌كتر بووینه ، ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێ ، وه ڕاشیگه‌یاند خۆشبەختانە خاڵی هاوبەش و بۆچونونمان له‌پرسه‌كان یه‌كجار زۆر بوو ، هەردوولامان گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە نابێت په‌له بكه‌ین له‌قۆناغى ئێستاى عێراق دوای هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو دانوستاندنه‌كان به‌رده‌وام بن باشه ، چ لێرە بێت وه‌یاخود لە هەولێر ، یاخوود شوێنەکانی دیکە، له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانین بڕیاری سەرکەوتوو بدەین، بۆ خزمەتی عێراق و هەرێم و ئاشتی لە ناوچەکەدا
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق ڕایگه‌یاند ، په‌یوه‌ندی و ههماههنگیهكى باشمان هه‌یه وه‌ك كۆماری ئیسلامى ئێران له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان ، وه لهكۆبوونهوهمان له‌گه‌ڵ شاندی باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوامان خواست حكوومه‌تی داهاتوو به‌ھێز بێت و وهڕاشمانگهیاند جارێك زووه باسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.