ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا بە هیچ جۆرێک سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکارنەهێنرێت.
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێک كۆبۆوه یەکێک لەوانەش رەتکردنەوەی بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنیی بوو له هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریانداوە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی دەستی دەنگەكان هەژماربكرێن، كە بڕیارە له 30ی مانگی ئەیلول بەڕێوەبچێت.
شێروان زرار وتیشی هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر جیاوازتربێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌كارناهێنرێت .
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم راشیگه‌یاند: كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی رێگری بكات لە هەر كەم و كوڕی و هەوڵێكی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.