Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 13:41

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

لەبارەی بەکارهێنان یان رەتکردنەوەی بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنییە بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، یەکێک لەوانەش بەکارهێنان یان رەتکردنەوەی بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنییە بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان. 

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە هەولێر لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. 

بەگوتەی ئیسماعیل خورماڵی یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەکەیان تاوتوێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنییە، کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەکارهات و ناڕەزایەتی چەندین لایەنی سیاسی لێکەوتەوە. 

پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هاوشێوەی عێراق سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنێت، بەڵام ناڕەزایەتی چوار لایەنی سەرەکی هەرێمی کوردستان لەو سیستەمە وایکرد کۆمیسیۆن جارێکی دیکە بە بڕیارەکەدا بچێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.