رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كان رایگه‌یاندووه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر دوو هێلی سه‌ره‌كی ده‌كات، یه‌كه‌مینیان كه جێگای بایه‌خی واشنتۆنه هاوپه‌یمانی كورده‌كانه.
رۆژنامه‌كه سه‌ردانه‌كانی برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ-ی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به نموونه هێناوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌شی به‌و وته‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه كه رایگه‌یاندبوو، پێویسته هه‌رێمی كوردستان به‌هێزو كاریگه‌ر بێت له هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراق.
هێلی دووه‌می ئه‌مریكا كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له موقته‌دا سه‌در نزیك بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر زاری زیا ئه‌سه‌دی، نوێنه‌ری ده‌سته‌ی سیاسیی سه‌در، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان كه‌سانێك ده‌نێرن تاكو له رێگای ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.