Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:27

هەولێر.. لە رووداوێکدا لە شاری یاری ماجدی لاند 3 کەس گیانیان لەدەستدا

خوشک و برایەک و کچە پوورێکن
هەولێر.. لە رووداوێکدا لە شاری یاری ماجدی لاند سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان TV
100%

بەهۆی رووداوێک لە شاری یاری ماجدی لاند، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 24-5-2018 له‌ شاری یاری "ماجدی لاند" له‌ نزیك شاره‌دێی كه‌سنه‌زان له‌ شارى هه‌ولێر لە یاری (سکەتولمەوت) شەمەندەفەری مردن، بەرزکەرەوەیەک لە تەنیشتی یارییەکە بەهۆی ئەوەی تووند نەبەستراوەتەوە یان با هەڵیکەندووە، بەربووەتەوە بۆ سەر یارییەکە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی خوشک و برایەک و کچە پوورێکیان و دوو کەسی دیکەیش بریندار بوون .

هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ 3 ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون هه‌روه‌ها دوو  برینداره‌كه‌ش به‌په‌له‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.