بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، شاندی پارتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی نه‌سڕ كۆبووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئیواره‌ی ئه‌مرۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سڕ كۆبووه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردستان تی ڤی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری كۆتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق كراوه و جه‌ختیش له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.