Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:39

تورکیا گوندەکانی سنووری سیدەکانی بۆردمان کرد

بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پەكەكە
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى توركیا ده‌ستیان به‌ تۆپبارانكردنى ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌ سنوورى برادۆست و ناحیه‌ى سیده‌كان كرده‌وه‌.

هەفتەی چەند جارێك فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردمان دەكەن و زۆرترین جاریش هاووڵاتیی سڤیل بەو هۆیەوە دەبنە قوربانی.

بۆ جارێكی دیكه‌ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانى توركیا ده‌ستیان به‌ تۆپبارانكردنى هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانى (خه‌لیفان، بێگژنێ، سیران، ئاله‌كان، لیلكان، چیادیل، گه‌رووى كه‌ورت، خواكورك، گه‌لى ره‌ش)، به‌ چڕى تۆپباران كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.